تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی لە كەركوك کرا
  2024-07-27       415       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک کراوە و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە وەڵام دراوەتەوە.

ئاوێنە: محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە كەركوك بە میدیای حزبەكەی راگەیاند"لەنزیک بارەگای لقمان بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 لە دو شوێنی جیاوازەوە بە  قەناسەو دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و پاسەوانەکانی ئێمەش وەڵامیان داونەتەوە شەڕ ڕوی داوە."

وتیشی"ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بوە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوەو دواتر بێنە نێو لقەوەو کردەوەی تیرۆریستی بکەن."

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێ ئاماژەی بەوەش دا، "ڕوداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبوە، بەڵام پێشهاتێکی خراپەو پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×