هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی کامەران شێخە، سزای سێدارەی حەسەن یووسفیئازەر، بەندکراوی تورک و دانیشتووی نەغەدە لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی حەسەن یووسفیئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
هەواڵی لەسێدارەدرانی حەسەن یووسفیئازەر هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو بەندکراوە، لەسێدارەدرانی کامەران شێخە، بەندکراوی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەدا جێبەجێ کراوە.