كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن
  2024-07-16       185       


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌شی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان بۆ سه‌روی 46 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌ناوچه‌كانی باكور په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوك له‌ هه‌ندێك ناوچه‌، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 44  
سلێمانی : 42 
دهۆك : 43  
كه‌ركوك : 45
هه‌ڵه‌بجه‌ : 43 
زاخۆ : 43  
سۆران : 41
حاجی ئۆمه‌ران : 30
گه‌رمیان : 46

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×