زانیاری لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە سنوری سەیدسادق بۆردومان كرا
  2024-08-23       964       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێك لەڕێگەی درۆنەوە لەسەر رێگەی سەیدسادق-هەڵەبجە بۆردومان كراو بەهۆیەوە دو كەس گیانیان لەدەستداو كەسێكی دیكەش برینداربو.

ئاوێنە: رەزا محەمەد، قایمقامی سەیدسادق بە میدیای یەكێتی راگەیاند، سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر رێگەى سەیدسادق-هەڵەبجەو لە نزیك گوندی "تەپەڕەش" ئۆتۆمبێلێک بە درۆن بۆردومانکرا.

وتیشى، ئۆتۆمبێلەکە ژنێک و دو پیاوى تێدابوە، دوانیان گیانیانلەدەستداوە و یەکێکیشیان برینداربوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى شەهید شەوکەت لە سەیدسادق.

لەلایەكی دیكەوە میدیای نزیك لە پەكەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو ئۆتۆمبێلەی كراوەتە ئامانج، "ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنوسان" بوەو بەهۆیەوە "دو رۆژنامەنوس شەهیدبون و شەشی دیكەش برینداربون" و وردەكاری زیاتری بڵاو نەكردۆتەوە.






 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×