دانا عەبدولكەریم: ئێرانییەكان دڵنیا كرانەوە كە هەرێم نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەیان
  2024-09-12       247       

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێرانییەكان دڵنیاكران كە هەرێمی كوردستان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكە. دەشڵێت، ئێرانییەكان پێشتر گومانیان هەبو.

ئاوێنە: دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ هەرێمی كوردستان، بە میدیای پارتی وت، پێشتر ئێرانییەكان گومانیان هەبو خاکی هەرێمی کوردستان لە دژیان بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەمڕۆ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان ئێرانییەکانیان دڵنیاکردەوە، کە هەرگیز رێگەنادرێت لێرەوە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکرێت.

دانا عەبدولكەریم وتیشی"مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵێنیدا پەیوەندییەکانی هەردولا پتەوتر بکات و ئێمەش ئەو خواستەمان تێدا بەدیکرد."

ئەوەشی خستەڕو"هەستم بەوەکرد سەرۆک کۆماری ئێران زۆر بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەمو بوارەکاندا، چونکە چەندین جار ئەوەی دوبارە کردەوە، کە حەزدەکەن پەیوەندییەکان پتەوتر بکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×