ئاسایشی سلێمانی و هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکوک ئەنجامدا
  2024-09-11       377       

لە کەرکوک تیرۆرستێکی داعش دوای گەمارۆدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاوێنه‌: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە: ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانمان لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سنووری کەرکوک ئەنجامدرا.

ئۆپەراسیۆنەکە پشتبەست بە دانپێدانانی یەکێک لە تیرۆرستەکان کە پێشتر دەستگیرکرابوو ئەنجامدرا، کە ئاماژەی بە بوونی شانەیەکی تیرۆرستانی داعش لە کەرکوک کردبوو.

دوای گەمارۆدانی توندی ئەو ماڵەی چەکدارەکەی داعشی تیابوو، شەڕ و رووبەڕوبوونەوە روویدا لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون و تیرۆرستەکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×