بڕیاری دورخستنەوەی شڤان سەعید لە هەڵبژاردن هەڵوەشێندرایەوە
  2024-09-12       527       

بڕیاری دورخستنەوەی شڤان سەعید، كاندیدی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە هەڵوەشێندرایەوە.

ئاوێنە: دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاری دورخستنەوەی شڤان سەعید، کاندیدی نەوەی نوێی لە پارێزگای دۆهك هەڵوەشاندەوە.

بەوپێیەش شڤان سەعید دەتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکاتدا كە پێشتر بە بڕیاری كۆمسیۆن لە هەڵبژاردنەكە دورخرابوەوە.

شڤان سەعید کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ئەوەی زیندانی بادینان بوە و حکومدراوە، لە کاندید بون دورخرایەوە، ئەوەش لەسەر سکاڵای وەزیری ناوخۆی هەرێم کە نوسراوی بۆ کۆمسیۆن کردبو.

پاش ئەوە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگا تانەی لە بڕیارەکەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×