لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى ئابوورى عێراق و هەرێم زانیارى دەخرێتەڕوو
  2024-09-11       461       

وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا كۆتایی ئەمساڵ، دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی رابردوو لە هەولێر لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەبووە و هەر بۆیە بڕیاردرا كە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران.

ئاوێنە: نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق لە پشکى یەنەکە لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى ئابوورى عێراق و هەرێم لەبارەى پرسى مووچە و بودجەوە بەمجۆرە لە لێدوانێکدا زانیارى خستووەتەڕوو.

نزار ئامێدى ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا كۆتایی ئەمساڵ.

باسى لەوەشکردووە، لە كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی رابردوو لە هەولێر لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەبووە و هەر بۆیە بڕیاردرا كە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین.

ئەوەشى خستەڕوو، عێراق بەو مەرجە تا کۆتایى ئەمساڵ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرێت، کە حکومەتى هەرێم سەرجەم تێبینییەكان چارەسەربكات.

دەشڵێت، بەغداد چەند تێبینییەكی هەبووە لەسەر ناوی مووچەخۆران و پلەی وەزیفی و هەرێمی كوردستانیش بەڵێنیداوە سەرجەم تێبینییەكان چارەسەربكات بەو پێیەش كێشەی مووچەی مووچەخۆران تا كۆتایی ئەمساڵ چارەسەربووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى سێ ڕۆژە شاندێکى ئابورى عێراق بە سەرۆکایەتى تەیف سامى وەزیرى دارایی هاتونەتە هەرێم و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم ئەنجامداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×