رۆژهەڵات لەیەکێتی‌و حکومەتی هەرێم تووڕەن
  2024-09-11       905       
چۆڵکردنی بنکەی کۆمەڵەکان لەزڕگوێز

بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

 

ڕاگواستنی بارگا و شوینی ژیانی ئەندام و بنەماڵەکانی کۆمەڵەکان له زڕگوێزەوە بۆ سوورداش به پیلانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیاری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، هەروەها ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ ئێران، بۆته هۆی تۆڕەیی و نارەزایەتی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ئازادیخواز و چالاکانی بەرگری مافی مرۆڤ.

 لای هەموومان ئەو ڕاستیە ئاشکرایە نەیارانی کورد لە وڵاتانی دەروجیران بە درێژایی حەولی تێکۆشەرانی داکۆکیکار بۆ پاراستنی کەرامەتی کوردانە و ئینسانیمانی لەڕیزی ڕێکخراوە خەباتکارەکانمان دا لە هیچ دژمنایەتیەک بۆ تیكدانی ڕیزەکانمان و بەلاڕێدابردنی ئامانجی سەرەکی و لە بنەڕەتدا هاوبەشمان، خۆیان نەپاراستوە. لە هەر دەرفەتێکدا ویستوویانە نەک ڕەنجی کورد بە بادا بدەن، بەڵکوو زەبرێکی گەورە لە یەکیەتی نەتەوەیی و هەرچەشنە خەمخۆری وهاوسۆزیەکمان بوەشێنن. لەم پێناوە دا بە شێوازی جواراوجۆر کۆشاون بە داردەست کردن و بەلاڕێدا بردنی خەباتکارانی نیشتمان  بە تاک و کۆ، زەبری کاریگەر لە هەر جۆرە نزیک کەوتنەوە، هاو خەباتی ولە تەنگانەدا بە تەنگ یەکتر چوونمانەوە بوەشێنن. واتە هەرنەبێ "سەروەری مێوانداری" ئەگەر تەنانەت خەڵکی باشوور کورد لە ماڵی کورد بە مێوان حساب کەن! لێمان پووچەڵ کەنەوە.

ئەم دوژمنکاریە بێ بڕانەوەیە یەکەم ئامانجی دڵ ساردکردنەوەی جەماوەری کوردستان بە دواڕۆژی سرفرازانە لە ئاکامی خەباتی خەباتکارن لە کوردستان بە تایبەت باشووری وڵاتمان لەو هەلە تایبەتەدا بوە کە بۆ ئەم هەرێمە ڕەخساوە.

لە شاردنەوە نایێت، زیاتر لە سی (٣٠) ساڵە بە ئاشکراو نهێنی خەباتکارانی بەشێ ڕۆژهەڵات بە تایبەت لە مەڵبەندی دەسەڵاتی سلێمانی، و بە گشتی هەرێم دەبن بە ئامانجی دەزگای ترۆری کۆماری ئێسلامی!!؟ ناو، نیشان و شوێنی ترۆرکرانی سەدان کەس لە تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات بە وردەکاری حاشا هەڵنەگر کە لەم هەرێمە دا لە خوێن گەوزێندراون لە بەردەست دایە. 

ئیتر بەزاندنی سنوورە دەسکردەکانی خۆیان و پەلاماری سەربازی تا هاژەک و درۆنباران کردنی مێوانانی ڕۆژهەڵاتی کە پێیان وابوە نەک مێوان بەڵکوو لە ماڵی براکانی خۆیان پەنایان گرتوە لە پەنای بارەگاکانی یەکیەتی نیشتمانیدا هیچ پاساوێک بۆ بێدەنگی و ئەگەری هاو کاری لاوەکی دوژمن بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵ ناگرێت.  ئەمە تەنێ خەمی داردەستی و بەلاڕێدا چوونی لاینێک نیە، خەمی بە ئاکام گەیشتنی پلانی تێکدانی ڕیزی کوردستانیان و وێ کەوتنی خەنجەری کوشەندە لە لاین کورد خۆیەوە بە فیتی دوژمنی هاوبەش وەک  کارەساتێکە کە بێ شک لەمێژووی ئەو لایەنانەی دەبن بە داردەستی دوژمنانمان  بە شوورەیی مەزن تۆماردەکرێت.

ئێمە وەک بەشێک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان

 داوا و خوازیاری بە پەلەمان له جەماوەری هەرێمی کوردستان هەیە هەتا بەرانبەر بەم کردارگەلە بێدەنگ نەبن.

داوا دەکەین بەڕێوەبەرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

واز لە سیاسەت وکرداری جێ بە جێ کردنی شوێنی تا ئيستا و درێژماوەی پەنابەرانی خەباتکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بهێنن، ئاسایش وئەمنیەتی گیانیان بپارێزن.

وێڕای سەرکۆنە کردنی کرداری ڕادەست کردنەوەی بێهزاد خوسرەوی بە جێد خوازیارین کرداری هاوشێوە دووپات نەبێتەوە.

درێژەدان بەم هاو هەڵوێستیە پڕ لە خزمەتکاریە ئاشکراو نهێنیە بە دوژمنانی کورد وکوردستان، بێگۆمان لەکۆتاییدا زیانی مەزنتری ڕووی لە داڕمانی حورمەتی جەماوەری ڕیزکانی خۆیشتان دەبێت.

 

د. ئیبراهیم‌زادە، عەبدوڵڵا

ئیبراهیمی، سەتار

ئیمامی، قادر

د. ئەمین‌ئاوە، کامران

بابایی، سەدیق

باپیرە، خالق

بەلەدی، یەدی

بەهمەن عەلیار

پاکسرشت، هاشم

پیرۆتی، ئاسۆ

تووفانی، بەهمەن

جەلال، نەبەز

چێشته، ڕەحیم

حەواری نەسەب، خەلیل

دولبەر، ڕۆژین

ڕۆستەمی، جەعفەر

ڕۆستەمی، ئیدریس

ڕەشیدیان، جەمیلە

زارع، جەماڵ

سارایی، فەرهاد

سوڵتان‌زادە، مینا

سوڵتان‌پوور، تەها

سۆهرابی، تۆفیق

سەبار، سەلام

سەرەوزان، وەهاب

شێخی، کاوە

شێرخانی، جەعفەر

د. شەعبانی، هومایون

عوسمانی، عەلی

عەبداڵی، عەبدوڵڵا

عەزیزی، لوقمان

عەزیمی، ناجی

فتووحی، کوێستان

فەتحی، نادر

د. فەرووخ، ئاسو

قادری بانه، ناجی

قادری، حەیدەر

کەریمی، عەبدوڵڵا

لۆرستانی، ئارەش

ماوەڕانی، حەسەن

محەمەدپوور، ئازاد

محەمەدی، عەلی

محەمەدی، مستەفا

محەمەدی، هوشیار

مورادی، ئەیووب

مەحموودیان، نەسرین

د. مەولەوی، سرور

ناوە، جەلال

هەمزەزادە، ئەحمەد

یۆسفی، ئیدریس

یەخەچاڵی، نەجمەدین

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×