پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-08-23       613       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بەڵام سبەی شەممە جارێكی دیكە بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 41، دھۆک: 42، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 42، زاخۆ: 42، سۆران: 39، حاجی ئۆمەران: 32، گەرمیان: 46 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×