هەفتەی داهاتو ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەنددەكرێت
  2024-08-23       252       

بڕیارەی هەفتەی داهاتو وردبنی لە ناوی كاندیدانی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێ بێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناوی كاندیدەكان پەسەندبكات.

ئاوێنە: عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای پارتی راگەیاند"هەفتەى داهاتو وردبینى دۆسیەى كاندیدان لەلایەن دەزگا پەیوەندارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان کۆتایی دێت و ئەنجومەنى کۆمیسیاران راستاندن بۆ ناوەکانیان دەکات."

لەبارەی ژمارەی ئەو كاندیدانەی لە وردبینی دەرنەچون، عیماد جەمیل وتی: "تاوەکو ئێستا حەوت كاندیدی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە دواى وردبینى لە دۆسییەکانیان دورخراونەتەوە."

 ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە رۆژی 06-08-2024ەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و کاغەز، لیستی ناوی كاندیدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی وردبینی بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ لە بەغدا و هەولێر و دەستەکانی دەستپاکی لە حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان نێردراوە.

 سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق وتی: لە قۆناغى دواى پەسەندکردنى ناوى كاندیدان، چاپکردنى كارتی دەنگدان دەستپێدەکات. 

          

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×