توركیا جارێكی تر بۆردومانی سنوری ماوەت دەكات
  2024-08-23       238       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەی جەنگییەكانی توركیا جارێكی دیكە سنووری شارۆچکەی ماوەت-یان لە شارباژێڕ بۆردومانکرد.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا سنوری شارۆچكەی ماوەت-یان لە شارباژێر بۆردومان كرد.

ئەوەش جاری سێیەمە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری ئەو شارۆچكەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆردومان دەكەن.

بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان بۆردومانەكە سەعات 7:30 خولەكی ئەمڕۆ بوەو ناوچەی شینكایەتی لە ناوچەكە كردۆتە ئامانج.

شایەتحاڵەكان باسیان لەوە كردوە كە هیچ زیانێكی گیانی لە بۆردومانەكە نەكەوتۆتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×