یەکێتی هەڵوێستی تووندی دژی هێرشەکەی سەیدسادق ڕاگەیاند
  2024-08-23       419       


فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێرشەكەی ئەمرۆی نزیك قەزای سەید سادق بێرێزیە بە سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق، ئێمە هێرشەکە بەتوندی ئیدانە دەكەین ، كە ئۆتۆمبێلی تیمێکی رۆژنامەوانی كردە ئامانج  ، بەهۆیەوە دوو رۆژنامەنوسی ژن گیانیان لەدەستدا و رۆژنامەنوسێکی تریش بەسەختی برینداربوو.

هەروەها فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، ئەم جۆرە هێرشە تاوانكاریانە پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە  ، هەروەها  پێشێلکردن و بێرێزییە بەرامبەر بە سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق .

دەشڵێت، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، بێدەنگی بشکێنێ لەئاست ئەو پێشێلکارییانەی رۆژانە دەکرێنەسەر خاک و ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان ، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی . 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×