فەرماندەی هێزی خەبات: تەمەنی جوانیم بەخشییە پارتی بەڵام بێهودەبوو
  2024-07-02       1603       


عومەر عەلی هێرۆیی، فەرماندەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پشدەر و بتوێن واز هێنانی لە ڕیزەکانی حزبەکەی راگەیاند و دەڵێت تەمەنی جوانیی و گەنجیم بەخشیە پارتی و هەمووی بێهوودە دەرچوو.

عومەر عەلی هێرۆیی، کە فەرماندەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە سنوری پشدە و بتوێن لە نامەیەکیدا بۆ حزبەکەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پلە و حزبەکەی ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی  "لە دوای هەوڵ و کۆششیێکی بێ وچان و تەرخانکردنی تەمەنی جوانیم بۆ خزمەتکردنی رێباز و رێرەوی کوردایەتی و پارتایەتی بەداخەوە هەمووی بێهودە بوو".

ئەو فەرماندە سەربازیەی پارتی لە نامەکەیدا بۆ حزبەکەی  ئەوەشی وتوە کە "لەدوای دان بەخۆداگرتنێکی زۆر و گرنگی نەدان بە تێبینی و هەڵوێستی حیزبیانەی هەڤاڵە دڵسۆزەکانی ئەم سنورە، گەیشتمە ئەو ڕایەی لە مەودوا هەموو هەوڵەکانم بۆ خزمەت کردنی خانەوادەکەم تەرخان بکەم و هەموو بەرپرسیاریتی و ئیمتیازو مومتەلەکاتی سەربازی رەت دەکەمەوە".

عومەر عەلی هێرۆیی، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیداو تویەتی "داوا دەکەم بەرپرسیاریەتی هێز بدرێتە ئەوکەسانەی کە لە بەرژەوەندی "......" کاردەکەن، داوای لێبوردن لەو هەڤاڵە دڵسۆزو خوێن گەرمانە دەکەم کەماوەیەکی دوور درێژ بەیەکەوە بەهەموو تێبنیەکەوە کارمان کردو خۆنەچەمانە هاوکارو پشتیوانم بوون".

دەستلەکار کێشانەوەی فەرماندە باڵا سەربازییەکەی پارتی لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا و لە کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستادا، لە بەشێکی زۆر لە ناوچە و لقەکانی پارتیەوە دەنگی نارەزایی بورز بوەوە و لە هەندێک ناوچەو لقیش شەر و ئاڵۆزی لە نێوان کادرانی حزبەکەدا ڕویدا و لە چەند ناوچەیەکیش گرژیەکان گەشتنە ئاستێک کە چەک بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنرێت و تەقە بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×