تەندروستیی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە داوایەک لە فەرمانبەرانی دەکات
  2024-07-04       151       

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر، پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار داواى لیستى ناوى فەرمانبەران لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەکات بەمەبەستى پێدانى زەوى.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەنوسراوەکەدا داواى بەڵێننامە و فۆرمى دابەشکردنى زەوى لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و نەخۆشخانەکانى سنوورى خۆى کردووە و داواشیکردووە بەگوێرەى مەرج و رێنماییەکان لیستى ناوى فەرمانبەرانی بۆ بەرزبکەنەوە و ئەوانیش ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى بکەن.

لەنوسراوەکە ئاماژە بۆئەوەشکراوە، پێویستە لەماوەى هەفتەیەکدا لیستى ناوى فەرمانبەران ئامادەبکرێت و بۆیان بەرزبکرێتەوە.

ئەنجوومەنى وەزیران، لە مانگى ئازار بڕیاریدا زەوى بدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینانى سودمەند نەبوو لەوەرگرتنى زەوى و پێشینەکان، بەگوێرەى رێنماییەکانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئەو فەرمانبەرانەى کە خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە  و پێشتر سوودمەند نەبوون زەوییان پێدەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×