کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە
  2024-07-03       205       

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەورى جیاجیا، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەورى جیاجیا و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٤ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٩ پلە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×