دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکەکانی ( هەژماری من ) دەدات.
سەرۆکی دادگای فیدراڵی جاسم محەمەد عەببوود لە نووسراوێکدا کە ڕۆژی 7/1 ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە ، ئاماژەی بەوە داوە کە بە پێی بڕیاری دادگای فیدرالی ، پرۆسەی بەبانکیکردن هەموو بانکە حکومییەکان و هەموو ئەو بانکانە دەگرێتەوە کە لەلایەن بانکیی ناوەندی عێراقەوە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە.
نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی ، ئاماژە بە لیستێکی هاوپێچی بانکیی ناوەندی عێراق دەکات کە ناوی 66 بانکی تێدایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن ، بەو بانکانەشەوە کە لە پرۆسەی ( هەژماری من) بەشدارن.