سەعدی پیرە، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، تۆمه‌تباركردنی هێزەكانی دژه تیرۆر و هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی به روداوه‌كانی ئاگركەوتنەوە لە هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك بۆ دروستكردنی كێشەیە بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه "پارتی له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت" و ده‌شڵێت، قسه‌كانی پارتی و میدیاكه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆن كه به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌یكه‌ن.
ئاوێنە: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشەممە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "یه‌كێتی به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی سوتاندنی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر و بازاڕی كه‌ركوك و دهۆك ده‌كات و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه پارتی ده‌یه‌وێت كێشه بۆ هه‌ڵبژاردن دروستبكات و له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت، جگه له‌وه هیچ شتێكی دیكه‌ی له یه‌كێتی ناوێت."
وتەبێژی یەكێتی وتیشی"نزیكەی نۆ مانگ پێش ئێستا هەواڵگری عێراق ئاگاداری كردینەوە كەسێك دەستگیركراوە كە سەربازە لە دژە تیرۆر‌و دانی بەوەداوەو وتویەتی 800 دۆلاریان داومەتێ بۆ ئەوەی ئەو كارە بكەم، ئەو كاتە یەكسەر دژە تیرۆر هەمو ئیمتیازاتی ئەم سەربازەی بڕی و كەوتە هاوكاریكردن لەگەڵ هەواڵگری عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە."
وتیشی، "ئه‌مڕۆ گوێمان له قسه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بو زانیارییه‌كانی خسته‌ڕو به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت، به‌ڵام وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم تۆمه‌تی به‌خشییه‌وه، له‌كاتێكدا ئێستا ئێمه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌ك بۆ شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام قسه‌كانی پارتی و میدیاكه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆن كه به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌یكه‌ن، ده‌بێت خۆمان بۆ پێكه‌وه كاركردن ئاماده بكه‌ین نه‌ك بۆ ئاژاوه و شه‌ڕی ناوخۆ".
ئەوەشی خستەڕو"پێشتر هه‌وڵدرا قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئێمه ره‌تمانكرده‌وه و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه جۆرێكه له دروستكردنی كێشه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه پارتی ده‌یه‌وێت به‌رێگه‌ی چه‌ند سیناریۆیه‌كه‌وه هه‌ڵبژاردن دوابخات و نه‌كرێت".
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا "هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه ئێستا به‌ڕوی توركیا داخراوه، به‌هۆی راپۆرتی ناڕاست و درۆكانه‌وه بو كه گه‌یه‌ندراونه‌ته توركیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردودا میدیاكانی پارتی بڵاویانكردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌و راپۆرتانه راست بن".
وته‌بێژی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقمان كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌دۆسیه‌ی سوتاندنی شوێنه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ربۆیه ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ئه‌م سیناریۆیانه زۆر به‌توندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به‌ئێمه بسڕێت سابون و ئاو هه‌یه و با بیشوات".