رونكردنەوەی هێزەكانی 70 لەبارەی سوتانی بازاڕەكانی هەولێرو دهۆك و كەركوك
  2024-07-01       667       

فەرماندەیی هێزەكانی 70 رایگەیاند، هێزەكانی ئەوان هیچ پەیوەندییەكییان بە روداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر، دهۆك و كەركوك نییەو دەشڵێت، ‎جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانە كە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بەغدا بە مەرامی تایبەت و وەك تۆمەت ئاماژە بە ناوی هێزەكانی ئێمەو و سنوری سلێمانی دەكات و وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەڕونی ئاماژەی بە زانیارییەكاندا بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت.

ئاوێنە: فەرماندەیی هێزەكانی 70، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"‎بۆ رایگشتی روندەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک، دور و نزیک هێزەکانمان و هێزەکانی تری هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بەو روداوانەوە نییە کە لە هەولێری خۆشەویست، دهۆکی دەلال و کەرکوکی قودسی کوردستان رویانداوە."

وتوشیەتی"‎جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانە كە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بەغدا بە مەرامی تایبەت و وەك تۆمەت ئاماژە بە ناوی هێزەكانمان و سنوری سلێمانی دەكات. بەڕێز وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەڕونی ئاماژەی بە زانیارییەكاندا بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت."

ئاماژەی بەوەشداوە "نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕەپارەیەکدا "تەجنید" کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و هیچ هێزێکیترمان ئەو کارەیان کردوە و نە پەیوەندیی بەهێزەکانمانەوە هەبوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "‎ئێمە لە هێزەکانمان چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقین تاوەكو راست و دروستی دور لەمەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رایگشتیی وڵاتەکەمان ئاشکرابکەن  كە هەر كەس و لایەنێك لەپشت سوتاندنی بازاڕەكانەوەیە، روبەڕوی دادگا بكرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×