تۆڕێكی تاوانكاریی تۆمەتبار بە سوتاندنی چەند شوێنێك لە هەرێم و عێراق دەستگیركران
  2024-07-01       329       


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق دەستگیریكردنی ژمارەیەك تۆمتباریان راگەیاند كە هەستابوون بە سووتاندنی چەند شوێنێك.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركران كە لە دهۆك و هەولێر و چەند ناوچەیەكی عێراق ئاگریان لە چەند بازاڕ و شوێنێك بەرداوە.

ئەم كەسانە وەك تۆڕێكی هاوبەش پێكەوە كاریان كردووە و لە لێكۆڵینەوەكانیشان دانیان بەوەدا ناوە كە بەرپرسیاربوون لە سووتاندنی بازاڕەكانی هەولێر و دهۆك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×