کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى لە هەندێ ناوچە خۆڵ دەبارێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى لە هەندێ ناوچە خۆڵ دەبارێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٤ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٩ پلە دەبێت.