عێراق لەبارەى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڕیاریدا
  2024-06-30       691       

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لەسەر خەرج کردنی مووچەی مانگی حوزەیرانى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانى دەرکرد، چاوەڕێ دەکرێت سبەی بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستان.

بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لەسەر خەرج کردنی مووچەی مانگی حوزەیرانى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانى دەرکرد.

هەروەها، چاوەڕێ دەکرێت سبەی بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستان.

هەربەپێى زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانى وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی دەرنەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا تا ئێستا بەشێکى زۆر لە هێزە ئەمنیەکانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى ئایارى ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنى موچەکانیان دیارى نەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×