قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر نوسینی كۆمێنت له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه له‌به‌رامبه‌ر داخستنی نانه‌واخانه‌كه‌ی له‌چه‌ندین په‌یجه‌وه ته‌شهیری پێكردون.
ئاوێنه: له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەت لەبەرواری 18ی 6 کە پشوی ڕەسمی بو وە سێیەم ڕۆژی جەژن بو، سەردانی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجەی کرد، پاش پشکنینی ورد بۆ چەندین نانەواخانە دەرکەوت کە دو نانەواخانە گرانفرۆشی ده‌کات، لیژنەکەمان غەرامەی کرد بەپێی ڕێنمای یاسایی، پاش بڵاوکردنەوەی کاروچالاکی لیژنەکەمان لەپەیجی ڕەسمی قائمقامیەت."
ده‌شڵێت، "بڕیار کەمال بەکۆمێنت لەچەندین پەیج تەشهیرو بێ ڕێزی کرد بەلیژنەکەمان.. لیژنەکەمان به‌ئەرکی سەرشانی خۆیزانی سکاڵای کرد لەدژی ناوبراو لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە.. ئێستا پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆکراوەتەوەو دۆسیەکەی لەمحکەمەیە."
پێشتر سەنتەری میترۆ بڵاویكردبوه‌وه، لەسەر سکاڵای قایمقامی هەڵەبجەو بەهۆی نوسینی کۆمێنتێک لەپەیجێکی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک، لەڕۆژی چوار شەممەوە گەنجێك به‌ناوی بڕیار کەمال محەمەد زیندانیی كراوه.
سەنتەری میترۆ ڕایگه‌یاندبو، "ئەم جۆرە لەتوندکردنی سزا لەسەر دەربڕین و گرتن لەرۆژانی کۆتایی دەوام ئاماژەنمایەکی خراپ و مەترسییە لەسەر ئازادی، چونکە زیندانیکردن لەسەر کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە."