وەزارەتی دارایی لەبارەی لیستی موچەی مانگی شەشەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
  2024-06-29       346       

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لیستی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق كراوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 27/6/2024 لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازییەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغدا کرا."

وەزارەتی دارایی وتوشیەتی"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×