هە*پە*گە: بە فڕۆكە 16 جار پێگەكانی سوپای توركیامان لە زاپ كردنە ئامانج
  2024-06-29       955       

هەپەگە ڕایگەیاند، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە نێوان 6 تا 25ـی حوزەیران بە فڕۆکە 16 جار پێگەكانی سوپای توركیایان لە زاپ بۆردومان كردون و بەهۆیەوە لانیكەم شەش سەرباز كوژراون و چەندین پێگە و چادری سوپای توركیا لەناوبراون.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، گەریلاکانی ئازادییمان لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی تورکەوە، گەیشتوەتە ئەو ئاستەی کە لە ئاسمانەوە گورز لە سوپای توركیا بوەشێنن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەسەر ئەم بنەمایە، لە نێوان 6 بۆ 25ـی حوزەیران، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار بە فڕۆكە پێگەكانی سوپای توركیایان كردۆتە ئامانج. لە گردی جودی جارێک، گردی ئێف ئێم دو جار و گردی ئامێدی 13 جار، پێگەكانی توركیا کرانە ئامانج.

وتوشیەتی، بە گشتی 16 جار بەفڕۆكە گورز لە سوپای توركیا وەشێندراو لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، بە پێی زانیارییە بەردەستەکان لانیکەم شەش سەربازی سزا دراون، زۆر پێگە و چادر لەناوبراون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×