2024-05-28   205     
تیمى نێرده‌ى عێراقى له‌گه‌ڵ حاجیان ئاشكرایده‌كات، دوێنێ دوشەممە، یەکەم زیارەتکاری عێراقی بۆ حەج لەشاری مەککەی سعودیە گیانی لەدەستدا، ده‌شڵێت:"حاجیه‌كه خه‌ڵكى شارى به‌غدایه".
له‌ڕاگەیه‌نراوێكدا نێردەی حەجی عێراق ڕایگه‌یاندوه، "زیارەتکارەکە ناوی مەهدی لەتیف جاسمە لەدایکبوی 1943ی پارێزگای بەغدایە، ڕۆژی دوشەممە لەنەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ لەشاری مەککە بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە".
وه‌فدى دەستەی حەج‌و عومرەی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، تائێستا 18 هەزارو 288 عێراقی لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق‌و دەروازەی سنوری عەرعەر گەیشتونەتە سعودیە، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هەزارو 232یان ئێستا لەشاری مەدینەو پێنج هەزارو 395ی دیکەیان گەیشتونەتە شاری مەککە.
لەعێراق، 19 هەزارو 145 کەس لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق‌و هەرێمه‌وه گەشتی حەج دەکەن، هەروەها 19 هەزارو 145 کەسی دیکە، بەڕێگەی وشکانی لەڕێگەی دەروازەى عەرعەر دەچنە حەج، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژى 27ى ئه‌م مانگه یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی حەج دەستیپێکردو 30ی ئه‌م مانگه‌ش دوایین گەشت دەبێت، یەکەم گەشتی وشکانیش 29ی ئایار واته سبه‌ینێ دەبێت.