محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەك دەكات بۆ بەدواداچونی رێكارەكانی تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتی، سەرۆك محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە بەدواداچونی رێكارەكانی تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات.