داوا دەكرێت هەمواری یاسای خانەنشینی بخرێتە نێو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق
  2024-05-23       297       

47 پەرلەمانتار داوا دەكەن پڕۆژەی هەمواری دوەمی یاسای خانەنشینی عێراق بخرێتە نێو كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنە: لە داواكارییەكدا كە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرزكراوەتەوەو ئیمزای 47 پەرلەمانتاری لەسەرە، داوا دەكرێت پڕۆژە یاسای هەمواری دوەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق بخرێتە نێو كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتوی پەرلەمان.

هەموارەكە لە 10 ماددە پێكهاتوەو تێیدا تەمەنی خانەنشین بون لە عێراق بە 60 ساڵ دیاریكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×