موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، لە تۆری ئێکس سوپاسی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی عێراقی کرد کە دەنگیان داوە بە پرۆژەیاسای پشووەکانی عێراق و لەنێویاندا پشووی رۆژی غەدیریان کردووەتە فەرمی و گوتی، پێویستە لەسەر هەمووان سبەینێ هەینی لەنێو مزگەوتەکانی عێراق سەرجەم موسڵمانان دوو رکات نوێژی سوپاسگوزاری ئەنجام بدەن بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆژە گرنگە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی 16ـی ئازاری هەموو ساڵێک کرایە پشوو، کە ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و ئەمەش کاردانەوەی زۆری لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستاندا لێکەوتەوە، بەشێکی زۆر لە کاردانەوەکان نووسیویانە، ئەوەی پەرلەمانی کوردستان نەیکرد، پەرلەمانی عێراق کردی.