رۆژی 16ی 3، یادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرانسەری عێراق كرا بە پشوی رەسمی
  2024-05-22       320       

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای پشوە رەسمییەكان دا كە لەنێویدا رۆژی 16ی 3 یادی كیمیابارانی هەڵەبجەو رۆژی غەدیر لەمەودوا دەبنە پشوی رەسمی.

ئاوێنە: پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆبونەوەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاسای پشوە رەسمییەكانی پەسەندكرد.

بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە یاساكەدا رۆژی 16ی 3، یادی كیمیابارانی هەڵەبجە كراوەتەوە پشوی رەسمی لە سەرانسەری عێراق.

هەروەها رۆژی 18ی زیلحیجە كە بە رۆژی "غەدیر" ناودەبرێت لە یاساكەدا كراوەتە پشوی رەسمی، كە پێشنیاركردنی ئەو رۆژە بۆ كردنی بە پشوی رەسمی لەلایەن شیعەكانەوە، كاردنەوەی لەنێو سوننەكاندا دروستكردوە.

پشوە رەسمییەكانی دیكەی نێو یاساكە بریتین لە:

رۆژانی هەینی و شەممەی هەمو هەفتەیەك.

1ی موحەڕەم كە دەكاتە سەری ساڵی كۆچی.

10ی موحەڕەم.

12ی رەبیعولئەوەل بەبۆنەی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام.

1 تا 3ی مانی شەوال بەبۆنەی جەژنی رەمەزان.

10 تا 13ی زیلحیجە بەبۆنەی جەژنی قوربان.

1ی كانونی دوەم كە دەكاتە سەری ساڵی زایینی.

6ی كانونی دوەم، جەژنی سوپای عێراق.

21ی ئادار بە بۆنەی نەورۆزەوە.

1ی ئایار جەژنی جیهانی كرێكاران.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×