سودانی بەرەو تاران بەڕێکەوت
  2024-05-22       246       

بەیانی ئەمڕۆ، محەمەد شیاح سودانی بەرەو تاران بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ چوارشەمە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی فیدڕاك بە سەرۆكایەتی شاندێکی فەرمی باڵا، كە سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی و ژمارەیەك وەزیر و پارێزگارەكان لەخۆدەگرێت، بەرەو تاران بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە پرسەی سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان.

جێی ئاماژەیە، وا بڕیارە سبەی تەرمی قوربانییانی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بەخاکبسپێردرێن، بەدەر لەو شاندەی حک عێراق، ئەمڕۆش شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان دەچێتە تاران.
 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×