بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، بریاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران بكات.
میدیاكانی عێراق به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی ئێران به‌رێده‌كه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران كه بریاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت.
رۆژی یەکشەممە 19ـی ئایاری 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و شاندێکی هاوڕێی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی تێدا بوو، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی بۆ پارێزگای تەبرێز، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو دوای گەڕانێکی زۆر، به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 20ی ئایار، میدیای فه‌رمی ئێران گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی راگەیاند.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه له ئێران چه‌ند رۆژێك مامهمینی له ئێران راگه‌یه‌ندراوه‌و له‌مرۆ سێشه‌مه‌وه مه‌راسیمه‌كان بۆ به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مرۆ له شاری ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات هاوڵاتیان گردبونه‌ته‌وه‌و وێنه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی و حه‌وت به‌رپرسی دیكه‌ی هاوه‌ڵی ره‌ئیسیان به‌رزكردوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆش ته‌رمی رهئیشی و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌برێته شاری قوم له ناوه‌راستی ئێران و دواتر كاروانی ته‌رمه‌كان به‌ره‌و تارانی پایته‌خت به‌رێده‌كه‌وێت و ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه عه‌لی خامنه‌ئی، نوێژیان له‌سه‌ر ده‌كات و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ش مه‌راسیمی ماڵئاواییان بۆ رێكده‌خرێت.
بریاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و پارێزكای خوراسان-ی باشور به‌رێ بكرێت و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش له زێدی خۆی له شاری مه‌شهه‌د به‌خاك بسپێردرێت.