جینین پلاسخارت، لە لوبنان پۆستێکی نوێی وەرگرت و بووە ڕێکخەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە.
بە بڕیاری ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، پلاسخارت کە ئێستا نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە عێراق و کۆتایی بە کارەکانی دێت، لە لوبنان بووە ڕێکخەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان.
پلاسخارت پێشتر لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2017 وەزیری بەرگری هۆڵەندا بووە، پێشتریش ئەندامی یەکێتی ئەوروپابووە.