ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەكانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پەسەندكردو ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەكات.
ئاوێنه: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ یهكشهممهی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كه بەسەرۆکایەتی سودانی ئەنجامدرا، خشتەكانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پەسەندكراو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.
ناوهڕاستی ئهو مانگهش کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بەخشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بەبەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نوری، وەزیری داراییو ئابوریی؛ لەبەغدا بەڕێوەچو.
وەزارەتی داراییو ئابوریی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕو، لەکۆبونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسیەی تایبەت بەهەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی گواستنەوەو ئاڵوگۆڕکردنی تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کورستان لەناو خشتەکانی یاسای گشتی بودجەی ساڵی 2024 گفتوگۆی لەبارەوە کرا.