بەهۆی گرژییەكانی نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە، كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئاوێنه: د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییەكانی نێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنێوان ژمارەیەك پەرلەمانتار، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا كۆبونەوەی پەرلەمان دوابخرێت.
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نوێنەرانی هاوپه‌یمانی تەقەدوم هاتنە سه‌ر مه‌نه‌سه‌ی په‌رله‌مان‌و کردیانە دەنگە دەنگ.
وتیشی، کە نەتوانرا دەنگە دەنگەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، هێزەکان ئەمنییەکان هاتنە نێو هۆڵی پەرلەمان، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نا دیار دواخرا.
نەهرۆ ڕواندزی پێیوایە، سوننە بونەتە چەند پارچەیەک، پێویسته سوننەكان بەیەک کاندید بێتە نێو کێبڕکێکان، چونکە بارودۆخەکە هەستیارە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەئامادەبونی 311 ئه‌ندام، په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه به‌مه‌به‌ستی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان.
هەر یەک لەمەحمود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵال زەوبەعی‌و عامر عەبدولجەببار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان كاندید کرد.
دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌و بەپێی ئەنجامەكان، سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەریشدا مەحمود مەشهەدانی137 دەنگی بەدەستهێنا، هه‌روه‌ها عامر عه‌بدولجه‌بار سێ ده‌نگ‌و 13 ده‌نگی پوچه‌ڵیش هه‌بو، به‌وه‌ش هیچ یەکێک لەكاندیدەكان دەنگی پێویستیان بۆ بون بەسەرۆكی ئەنجومەن بەدەستنەهێنا كه 167 ده‌نگ بو.
دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و دواخست، به‌ڵام به‌هۆی دروستبونی گرژی‌و ئاڵۆزیی له‌نێوان چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پێكهاته‌ی سوننه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.