پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردو لە كۆبونەوەكەدا خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن كرا.
ئاوێنە: بەپێی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان، لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا، پەرلەمان دەنگی دا لەسەر درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی 30 رۆژ.
هەر لە كۆبونەوەكەدا، پەرلەمان خوێندنەوەی دوەمی بۆ پڕۆژە یاسای پشوە رەسمییەكان كردو هەروەها خوێندنەوەی دوەمیشی بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری دوەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامدا كە درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن لەخۆدەگرێت.
كارنامەی كۆبونەوەكە بڕگەیەكی دیكە لە خۆدەگرێت كە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان.