به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌ركرده‌ی شیعه و جێگری پێشوتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، پێكهاته‌ی شیعه له عێراقدا زۆرینهیەو ده‌بێت پۆستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ ئه‌وان بێت.
ئاوێنە: به‌ها ئه‌عره‌جی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله وتی "ئێمه زۆرینه‌ین بۆیه ده‌بێت پۆستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بۆ شیعه بێت."
وتیشی"سوننه و كورد به پۆستی وه‌زاره‌ت به‌شداری بكه‌ن له بڕیار و پۆسته سیادیه‌كانی وه‌ك ده‌ره‌وه و به‌رگری و ناخۆ."
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی شیعه سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژێردرێت وتی "محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه‌سێكی بۆ هێناوین كه نزیكه له شیعه و نزیكه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سوپاسی ده‌كه‌ین ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌ش كردین و رێڕه‌وی دیموكراسی له عێراق راست كرده‌وه."
ئەوەشی خستۆتەڕو"پێده‌چێت حه‌لبوسی وه‌ك هه‌ندێكی تر بڕوای وابێت كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان مافی ئه‌وان نییه‌و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی."
به‌ها ئه‌عره‌جی راشیگه‌یاند كه حه‌لبوسی یارمه‌تی داین ئه‌گه‌ر مه‌شهه‌دانی ده‌ربچێت، ئه‌وه هی خۆمانه و سه‌ربه خۆمانه. ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ كه‌سێك بێنین له حزبی ده‌عوه یان له ره‌وتی سه‌در یان له ئه‌نجومه‌نی باڵا، دژایه‌تی ناكه‌ن.