سەركردەیەكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، دژی گەڕانەوەی موقتەدا سەدر نین بۆ گۆڕەپانی سیاسی و گەڕانەوەشی بە ئەرێنی بۆ بارودۆخی عێراق دەزانن.
(ئەحمەد ئەسەدی) وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و سەركردەی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، كشانەوەی سەدر زیانی بە گۆڕەپانی سیاسی عێراق گەیاندووەو زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانیش لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو سەركردەیەن، بۆ گۆڕەپانی سیاسی.
ئەوەشی خستەڕوو، وەكو چوارچێوەی هەماهەنگی بە هیچ شێوەیەك دژی گەڕانەوەی سەدر بۆ گۆڕەپانی سیاسی نین و بە پێچەوانەوە هیواخوازن بگەڕێتەوە.