جێفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەرمانگەی سەرچاوەکانی وزە گەیشتە بەغدا و باڵیۆزی ئەمریکاش له عێراق ده‌ڵێت، ده‌توانن یارمه‌تی عێراق بده‌ن بۆ كاره‌بای 24 كاتژمێری.
ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" رایگه‌یاند، خۆشحاڵه به سه‌ردانی جێفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەرمانگەی سەرچاوەکانی وزە بۆ بەغدا كه "ئامانجی هاتنی بەدواداچونە بۆ دۆسیەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی ڕابردودا بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دو قۆڵییەکانمان لە بواری وزەدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت هاوكاری عێراقییەکان بكات بۆ دانبینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیانی.
14ی مانگی رابردو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە واشنتن و لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوەوە، گه‌شته‌كه‌ش ماوه‌ی پێنج رۆژی خایاند و ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا.