بەپێی راگەیەندراوێكی دادگای فیدراڵی عێراق، سەرۆكی دادگاكەو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا جەختیان لە پێویستیی بەشداری هەموان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كردۆتەوە.
ئاوێنە: دادگای فیدراڵی عێراق راگەیەندراوێكی لە بارەی كۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ نێوان جاسم عەبود، سەرۆكی دادگاكەو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، "لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی چەند بابەتێكی پەیوەست بە وڵات و بە هەرێمی كوردستانەوە كرا لەنێویشیاندا بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی بەشێوەیەك كە گەرەنتی بەشداری هەموان بكات و هەروەها لەگەڵ دانانی چەند چوارچێوەیەك بۆ گەرەنتیكردنی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە."