بانكی ناوەندی: دۆلاری كاش بەنرخی رەسمی دەدرێتە حاجیان
  2024-05-14       190       

بانكی ناوەندیی عێراق كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی راسپارد كە بەنرخی رەسمی دۆلاری كاش بدەنە حاجیان ئەوەش لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی پێدانی دۆلاری كاش بە گەشتیاران.

ئاوێنە: بانكی ناوەندیی عێراق، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی كردوە، وتویەتی، لەسۆنگەی نزیكبونەوەی وادەی دەستپێكردنی وەرزی حەجی ئەمساڵدا بڕیاردراوە لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی فرۆشتنی دۆلاری كاش بە گەشتیاراندا، دۆلار بە نرخی رەسمی بدرێتە حاجیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەبری تكتی گەشت، بەڵگەنامەی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق كە بەشێوازی ئەلیكترۆنی پشتڕاستكرابێتەوە، پشتی پێ دەبەسترێت بۆ فرۆشتنی دۆلاری كاش بە حاجیان.

هەر بەپێی نوسراوەكە، هاوشێوەی گەشتیاران، بڕی سێ هەزار دۆلار بەنرخی رەسمی بە هەر حاجییەك دەفرۆشرێت.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×