هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، لەگەڵ كوتلەی "سەدارە" رێككەوتون لەسەر ئەوەی كە پشتیوانی كاندیدبونی مەحمود مەشهەدانی بكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
ئاوێنە: هاوپەیمانی تەقەدوم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی بەرهەمدارو لە پەرۆشی هاوپەیمانی تەقەدوم وەك نوێنەریی زۆرینەی سوننەكان لە پەرەلمان و دوای رێككەوتن لەگەڵ كوتلەی "سەدارە"، پشتیوانی خۆیان بۆ كاندیدبونی مەحمود مەشهەدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێرق رادەگەیەنن.
وتوشیەتی، پشتیوانیمان بۆ ئەم كاندیدە بۆ یەكلاكردنەوەی ئیستیحقاقی سوننەكان و كۆتاییهێنانە بە پەككەوتنی رۆڵی پەرلەمان و تەواوكردنی ئەو رێككەوتنە سیاسییەیە كە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی عێراق رۆژی 18ی ئەم مانگە دیاریكردوە بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان.