سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بڵاوى کردەوە، رۆژى ١٨ـی ئەم مانگە پەرلەمان لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرۆکی پەرلەمان.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بڵاوى کردەوە، رۆژى شەممەى داهاتوو، کە دەکاتە ڕێککەوتى ١٨ـی ئەم مانگە پەرلەمان لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
لەوبارەوە، کاروان یاروەیس ئەندامى پەرلەمانى عێراق بڵاوى کردەوە، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرۆکی پەرلەمان.
جێگای ئاماژەیە، هەفتەی رابردوو سەرکردەکانى پارتەکەى حەلبووسی هۆشداریاندا لە ئەگەری دەرنەچوونى کاندیدی سەر بە پارتەکەیان بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان، ئەوا لە پڕۆسەى سیاسی عێراق دەکشێنەوە.