ئێران: لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك، چەکی ئەتۆمی بەرهەمدەهێنین
  2024-05-13        

كەمال خەرازی رایگەیاند، ئەگەر وڵاتەکەمان لەلایەن ئیسرائیلی داگیركەرەوە ڕووبەڕووی ھەڕەشەی ئەتۆمی ببێتەوە، ئەوا دەست دەكەین بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی 

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2024 كەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کێشەی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا ھەیە کە ئەوەش ھۆکارەکەی ئیسرائیلی داگیركەرە 

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەم بارەیەوە پێویستە بگوترێت کە ئیسرائیلی داگیركەر خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ناوچەکە پاك بێت لە چەکی ئەتۆمی و بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئەم بیرۆکەیە".

ئەوەشی خستەڕوو،"تا ئەو کاتەی چەکی ناوەکی لە ئیسرائیلی داگیركەر دانەماڵدرێت، ئەوە ناوچەکە ئاسایش و سەقامگیر نابێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×