پەیوەست بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دادگای فیدڕاڵی كۆدەبێتەوە
  2024-05-13       221       

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە سكاڵایەك لەبارەی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان و نرخی پێدانی بە هاوڵاتیان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، كۆببێتەوە.

 بەپێی خشتەی دانیشتنی پەیوەست بە دادگای فیدڕاڵی:" ئەمڕۆ دادگا لەبارەی سكاڵایەك كە لەلایان نەھرۆ مەحمود، جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركراوە كۆدەبێتەوە كە سكاڵاكەی بەرانبەر ھەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت تۆماركردووە".

ئاماژە بەوەشكراوە:" سكاڵاكار لە سكاڵاكەدا داوایكردووە، بڕیارێكی حكومەتی فیدڕاڵ بە نادەستوری لە قەڵەم بدات كە تایبەتە بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بە نرخێكی زیاتر لە پارێزگاكانی عێراق و ھاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەش ھەر لیترێك نەوتی سپی بە 150 دینار بدرێتە ھاوڵاتیانی ھەرێم".

هەروەها، لە سكاڵاكەدا داواشكراوە دادگای فیدڕاڵی حكومەت پابەندبكات بە رەچاوكردنی بنەمای یەكسان بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ھاووڵاتیان لەناویاندا سوتەمەنی بەھەمان نرخی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×