محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانە چاوهڕوانكراوهكهی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق به "بەرهەمدار" وهسفدهكاتو دهڵێت، خواستێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردو وڵات.
ئاوێنه: لەمیانەی سیمینارەکەیدا لەناوەندی ئەتڵەنتیک کەنسڵ لەواشنتن، پرسیار لهمحەمەد شیاع سودانی كرا لهبارهی سهردانهكهی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بهغدا، لهوهڵامدا سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، "سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق سەردانێکی بەرهەمدار دەبێت. بۆ یەکەمجارە خواست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەردو وڵاتدا بەدی دەکرێت".
سودانی ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێگە نادەن خاکی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێندرێت و جەختی لەوە کردەوە کە تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەردۆغاندا دەکەن.
بڕیارە 22ی ئهم مانگه رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغداو هەولێر بکات.
ئەردۆغان سەرۆکایەتیی وهفدێكی باڵای وڵاتەکەی دەکات و پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکان و پرسە سیاسییەکان و ئاسایش لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا و ئەنقەرە و هەولێر تاوتوێ دەکات.