وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، لە بواری ئاو، ئەمنی و بازرگانیدا رێككەوتن لەگەڵ توركیا دەكرێت و دەشڵێت، نابێت پەكەكە لە عێراق چالاكی سیاسی و سەربازی هەبێت.
ئاوێنە: باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی بە هەوئاهەنگیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا چارەسەر بکرێت، دۆسیەیەکی ئاڵۆز بو.
وتیشی، پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بابەتێکی دیکەیە، ئەوە بابەتێکی تایبەتە و لەکاتی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕو، رێگە بە پەکەکە نادرێت چالاکیی سیاسی و سەربازی لە عێراق بکات و وەکو میوان و پەنابەری سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
وتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی، کۆمپانیاکانی تورکیا بەشدار دەبن لە ئاوەدانکردنەوە و نەهێشتنی کێشەی ئاو لە عێراق، هەروەها لە کەرتەکانی گەشتیاری و بواری دیکەدا هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە دەکرێت.