ڕاگهیهنراوێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا توڕهیىو نیگەرانی واشنتۆن ڕادهگهیهنێت لەبڕیارێكى پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی، دهشڵێت:"ئهو بڕیاره هەڕەشەیە بۆ سەر مافی مرۆڤو ئازادییە بنەڕەتییەکان".
لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوه، ئەمریکا زۆر نیگەرانە لەپەسەندکردنی هەمواری یاسای ئێستای پهرلهمانى عێراق کە بەفەرمی ناوی یاسای دژە هاوڕەگەزخوازییە، ئەم پەسەندکردنە هەڕەشە لەمافەکانی مرۆڤو ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکات.
ههر لهو بهیاننامهیهدا ئاماژە بهوهكراوه، هەموارکردنەکە پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازان لەژێر هەڕەشەی سزای قورسو سزای زیندانیکردندا قەدەغە دەکات.
لهو ڕوهشهوه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتویهتى، "ئەم هەموارکردنە هەڕەشە لەسەر لاوازترین خەڵکی عێراق دەکات، دەتوانرێت کاربهێنرێت بۆ سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین، هەروەها بۆ سەرکوتکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوە نا حکومییەکان لە سەرتاسەری عێراق، گرنگە ڕێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ بۆ بەدیهێنانی ئاسایشو سەقامگیریی لەعێراقدا هەبێت".
شەممەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاسایەکی پەسەندکرد کە پەیوەندی هاوڕەگەزخوازانو گۆڕینی ڕەگەزگۆڕین بەتاوان دەزانێتو سزای زیندانیکردنی تا 15 ساڵ، ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لەبڕیاری یەکەمدا سزای لەسێدارەدان دیاریکرابوو.
ئەم دەقە کە نوێنەرایەتی هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی ساڵی 1988 دەکات، لەمیانی دانیشتنێکدا پەسەندکراوە کە 170 نوێنەر لە کۆی 329 جێگر بەشدارییان تێداکردوە، بەگوێرهى بەیاننامەیەک لەلایەن ڕاگەیاندنی دەستەی پەرلەمانەوە بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها لەبڕگە نوێیەکاندا سزای زیندانیکردن لە نێوان 10 بۆ 15 ساڵ بۆ پەیوەندی هاوڕەگەزخوازیو هەروەها ئاڵوگۆڕی ژنان دیاریکراوە.
جگە لەوە یاساکە "چالاکی هەر ڕێکخراوێک کە پەرە بەلەشفرۆشیو هاوڕەگەزبازی بدات لەعێراق" قەدەغە دەکات، هەروەها سزای حەوت ساڵ زیندانی دەکات بەهۆی "بەرەوپێشبردنی" پەیوەندی هاوڕەگەزبازان.