وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاند، پێویستە پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته نەوتییەكانی نێوان حكومه‌تی ھه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا بكرێت و ده‌شڵێت، ئەو پرسە چارەسەردەكرێت.
ئاوێنە: حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ناكۆكی سه‌ره‌كییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ھه‌رێم، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یه كه حكومه‌تی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا، ئیمزای كردون كە گرێبەستی هاوبەشین وناكرێت پەسەندبكرێن.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وتی: "پێویسته پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نێوان ھه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكرێت."
ئاماژەی بەوەشدا، دو لیژنەی تەكنیكی و یاسایی پێكهێنراون و لەسەرەتای هەفتەی داهاتودا كۆبونەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر.