لێدوانی نوێی عێراق لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم
  2024-05-02       241       

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نیاز هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان."
 
 سەبارەت بە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر رایگەیاند "بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە دەستیپێکردووەتەوە، کێڵگەی کۆرمۆر لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە ئەوان بیپارێزن."
 
لەبارەی ناکۆکیی سەرەکیی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوت جەختی کردەوە لەوەی "ناکۆکیی سەرەکیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گرێبەستە نەوتییەکانە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان."
 
ئێوارەی هەینی (27ـی نیسان) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لەئەنجامدا چوار کارمەند گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون، هەروەها بەهۆی هێرشەکە بەرهەمهێنانی گاز راگیرا و بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانیش کەم بووەوە. 

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×